گاریس بێل لە پێكهاتەكەی هەڵبژاردەی وێڵز دوورخرایەوە

گاریس بێل لە پێكهاتەكەی هەڵبژاردەی وێڵز دوورخرایەوە
گاریس بێلی وێڵزی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ریال مەدرید لەریزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال دوورخرایەوە.

بریارە یەكشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی وێڵز لەیارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیاڵی (2018) كە روسیا میوانداری دەكات رووبەرووی سڕبیا ببێتەوە.

لە پێكهاتەكەی هەڵبژاردەی وێڵز ناوی گاریس بێل نابینرێت ئەویش بەهۆی وەرگرتنی كارتێكی دیكەی زەرد لەیاری بەرامبەر ئێرلەندا كە لە مانگی ئازاری رابردوو ئەنجامدرا.

لەبەرامبەردا راهێنەری وێڵز بانگهێشتی (5) یاریزانی كردووە كە بۆ جاری یەكەمە پەیوەندی بە هەڵبژاردەكە دەكەن ئەوانیش (والچ و تۆم لوكیر و جیسین جۆنز و لی ئیڤانز و بن ودبێرن).
Top