یۆڤانتۆس شوێنگرەوەی بۆفۆنی دیاریكرد

یۆڤانتۆس شوێنگرەوەی بۆفۆنی دیاریكرد
ماڵپەرێكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە، یانەی یوڤینتۆس سەركەوتووبوو لە دۆزینەوەی شوێنگرەوەی جانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی ئێستای تیپەكە.

ماڵپەری (فوتبۆڵ ئیتاڵیا) بڵاوی كردەوە، یانەی یوڤینتۆس دەیەوێت بۆندێك لەگەڵ (چیزینی)ی پۆڵەندی واژۆ بكات و وەك شوێنگرەوەی بۆفۆن دەستبەكاری بكات.

ئەو ماڵپەرە دەڵێت: یانەی ئەرسناڵ رازی بووە بە بڕی (14) ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری چیزینی بێت بۆ یانەی یوڤینتۆس هەروەها بڕی (1) ملیۆن یۆرۆ بدرێتە یانەی گانارز وەك زیادە و دەستكەوتی یاریزانەكە.

چیزینی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی یوڤینتۆس بۆ ماوەی (4) ساڵ دەبێت و مووچەی ساڵانەكەی دەگاتە (4) ملیۆن یۆرۆ، ساڵی كۆتاییش (4.5) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.



محمد سلێمان
Top