ئالێگری لەگەڵ خانمە پیرەكە دەمێنێتەوە

ئالێگری لەگەڵ خانمە پیرەكە دەمێنێتەوە
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نزیکبووەتە بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.

ماڵپەری فوتبوول ئیتالیا رایگەیاندووە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی داهاتووی ئالێگری بڵاوکراونەتەوە دوای شکستی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید دوورن لە راستی و راهێنەرەکە لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتالیش رایگەیاندووە، لە چەند کاژێری کەمی رابردوودا یانەی پاریس سانجێرمان گرنگی بە ئالێگری داوەو بەپێی زانیارییەکان دەستەوارەیەکی بە 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ راهێنەرەکە وەک مووچەی ساڵانە ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەکە، بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرتیش ئالێگری زۆر نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە.

گرێبەستی ئالێگری لە هاوینی 2019 کۆتاییدێت و ئەگەر هەیە گرێبەستەکەی بۆ یەک ساڵی دیکە نوێبکرێتەوە.

محمد سلێمان
Top