ئاندی مورای لە رۆلاند گارۆس گەیشتە قۆناغی هەشەمی پاڵەوانێتییەکە

ئاندی مورای لە رۆلاند گارۆس گەیشتە قۆناغی هەشەمی پاڵەوانێتییەکە
ئاندی مورای بەریتانی و پێشەنگی تێنسزانانی جیهان، بردنەوەیەکی ئاسانی بەسەر کارێن خاشانۆڤی کازاخستانی بەدەستهێنا.

لە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتییەکەدا، ئاندی مورای رووبەڕووی کارێن خاشانۆڤ بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لێبردەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا مورای بە ئەنجامی شەش سی براوە بوو، دواتر لە کۆمەڵەی سێیەم و چوارەمدا دوو کۆمەڵەی دیکەی لەسەریەک و بە ئەنجامی شەش چوار شەش چوار بردەوە و یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییپێهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی رۆلاند گارۆس.

محمد سلێمان
Top