بە فەرمی ... دواجار پیپی بە شێوەیەكی یەكجارەكی لەگەڵ ریال مەدرید جیابوویەوە
پیپی : وابزانم ئەرکی من لێرەوە کۆتایی ھات و چیتر لەگەڵ ریاڵ نابم و ئەو ١٠ ساڵ سەروەریەم لێرە کۆتایی پێدێت.
پیپی : بەڵی چەندین شێوەی گفتوگۆ بۆ نوێ کردنەوەی بۆندەکەمان قسەمان لەسەر کرد بەڵام لە کۆتاییدا نەگەشتینە رێککەوتن.
پیپی : من زۆر خۆشخاڵم بەوەی ئەوەی لە توانانمدا بو بەم یانەیەم بەخشی ھیچ کەسیش ناتوانێت ئەو ھەمو سەروەرییە لە بیر بکات.
پیپی: بۆندی زۆرم لەبەردەمدایە بەڵام تا ئێستا ھیچ یانەیەکم ھەڵنەبژاردووە ، پاریس و میلان و لە ئینگلتەراش بۆندم ھەیە.
پیپی: ھەمو کەل و پەلەکانم بردۆتەوە پورتوگال تەنھا ئەوە ماوە بچمە ھەر خولێک ماڵێکم پێویستە.
پیپی: ھەمیشە بەو پەری توندیەوە بەرگریم لەم یانەیە کردووە و ویستومە ئەم درێس و لۆگۆیە بپارێزم.
پیپی: بەڵی روداوی کاسکیرۆ یاریزانەکەی خیتافی ئەوە زۆر کاری کردە سەر ژیانی یاری کردم، کارێکی زۆر خراپ بو کە لەو کاتەدا کردم.
پیپی: من ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ پێرێز یان لەگەڵ ھیچ کەسێکی تر نییە لەم یانەیە پێرێز ئەوەی لەسەری بو کردی.
پیپی: من راستگۆیی بینیتێزم زۆر بەدڵ بوو ئەو زۆر راستگۆ بوو ئەوەی لەدڵی بوایە پێی دەوتم.
پیپی: زێدان کاری زۆر گەورەی کرد بەڵام تا ئێستا کۆمەڵێک کاری ھەیە کە من لێی تێناگەم بۆچی بەو شیوەیە بوو.
پیپی: نا من بەھۆی زێدانەوە نارۆم.
پیپی: زێدان یان بینیتێز؟ ھەردوکیان جیاوازن بەڵام من زیاتر بینیتێزم بەدڵ بوو.
پیپی: ھەمو بەیانیەک کە لەخەو ھەڵدەستام شانازیم بەوەوە دەکرد کە من لە ریاڵ مەدرید یاری دەکەم بەڵام ھەمو شتێک لێرەوە کۆتایی ھات.
محمد سلێمان
