ڤینۆس ولیامز لە رۆلان گارۆس ماڵئاوای کرد
لەگەڵ ئەوەى ڤینۆس توانى کۆمەڵەى یەکەمى یارییەکە بە ئەنجامى حەوت گێم بەرامبەر بە پێنج گێم لە سودى خۆى کۆتایى پێ بهێنێت، بەڵام دواتر دوو کۆمەڵەى لەسەر یەکى بە ئەنجامەکانى شەش بە دوو و شەش بە گێمێک دۆڕاند.
بەمەش ڤینۆس ولیامز بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە توشى شکست هات و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
هەروەها گاربین موگۆرۆزاى ئیسپانیش لە هەمان قۆناغدا جامەکەى بەجێهێشت، پاش ئەوەى بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بە کریستینا ملادینۆڤیچى فەڕەنسى دۆڕا.
محمد سلێمان
