مۆراتا لە لایەن هاندەرانەوە داوای مانەوەی لێدەكرێت

مۆراتا لە لایەن هاندەرانەوە داوای مانەوەی لێدەكرێت
ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ریال مەدرید لەگەڵ تیپەكە روون نییە و بەبروای رۆژنامەكانی ئیسپانیا، ئەم یاریزانە ریزی تیپەكە بەجێدەهێڵێت.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە، هاندەرانی یانەی ریال مەدرید لەمیانی ئاهەنگی تایبەتی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ داوایەكیان ئاراستەی مۆراتا كرد.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هاندەرانی ریال مەدرید داوایان لە یاریزانەكە كردووە پەیوەندی بە هیچ یاریزانێك نەكات و لە ریزی تیپەكە بمێنێتەوە.

ئەم داوایەی هاندەرانی ریال مەدرید لەكاتێكدایە یاریزانەكە بەهۆی مامەڵەكردنی وەك یاریزانی یەدەگ دەیەوێت تیپەكە بەجێبهێڵێت وێرای ئەوەی لەم وەرزە (20) گۆڵی تۆماركردووە و بە گۆڵێك پێش كەریم بنزیمەی فەرەنسی كەوتووە.

محمد سلێمان
Top