ئارسناڵ بۆ بەهێز كردنی پێكهاتەكەی بری 150 ملیۆن یۆرۆی خستۆتە بەردەستی فینگەر
پاش ئەوەى گرێبەستەکەى بۆ دوو وەرز نوێ کرایەوە، ڤینگەر تەئکیدی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیان لەم وەرزەدا نازناوی خولی ئینگلتەرایە.
رۆژنامەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە خاوەنی یانەى ئارسناڵ بەڵێنی بە ئارسن ڤینگەری راهێنەر داوە بۆندی سانچێز و ئۆزێل درێژ بکەنەوەو لە یانەکە بیانهێڵنەوە.
هەروەها بری 150 ملیۆن یۆرۆیان خستۆتە بەردەم بۆ ئەوەى بۆ وەرزی نوێ پێکهاتەى یانەکە بەهێزتر بکات.
خاوەنی یانەى ئارسناڵ داواشی لە ئارسن ڤینگەر کردوە کە ئەم وەرزە هەرچۆنێک بێت نازناوی خولەکە بباتەوە.
محمد سلێمان
