لە رۆلاند گارۆس هیچ ركابەرێك خۆی لە بەردەم نادال رانەگرت وبە سەركەوتووی گەیشتە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتییەکە

لە رۆلاند گارۆس هیچ ركابەرێك خۆی لە بەردەم نادال رانەگرت  وبە سەركەوتووی گەیشتە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتییەکە
رافایل نادالی ئیسپانی بردنەوەی بەسەر باوتێستا ئاگوتی هاونیشتیمانییدا بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.

نادال لە یارییەکەدا هیچ زەحمەتییەکی نەبینی و لە کۆمەڵەی یەکەمدا بە ئەنجامی شەش یەک پێشکەوت، دواتر لە کۆمەڵەی دووەمدا ماتادۆرە ئیسپانییەکە بە ئەنجامی شەش دوو ئەم کۆمەڵەیەشی بردەوە، لە کۆمەڵەی سێیەمیشدا بە هەمان ئەنجام و شەش بە دوو ئەم کۆمەڵەیەشی لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە.

یارییەکەش کاژێرێک و 51 خولەکی خایاند، بەم بردنەوەیەش نادال خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی رۆلاند گارۆس.

محمد سلێمان
Top