چێڵسی دەیەوێت بە زیادكردنی موچەی هازارد رێگری بكات لە چوونی ئەم یاریزانە بۆ ریال مەدرید

چێڵسی دەیەوێت بە زیادكردنی موچەی هازارد رێگری بكات لە چوونی ئەم یاریزانە بۆ ریال مەدرید
رۆژنامەى دەیلى ئێکسپرێسى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، کە ئیدارەى یانەى چێڵسى پاڵەوانى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا پێشنیازى موچەیەکى نوێى بۆ ئیدین هازاردى بەلجیکى یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەکەى کردووە، کە 320 هەزار پاوەندە لە هەفتەیەکدا.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، گەر هازارد بە پێشنیازەکە رازیبێت، ئەوا دەبێتە گرانترین یاریزانى پریمەر لیگ لە رووى زۆرى موچەوە و دەکەوێتە پێش پۆڵ پۆگباى گرانترین یاریزانى جیهان، کە ئەم موچەکەى 290 هەزار پاوەندە لە یانەى مانچستەر یونایتددا.

هازاردى 26 ساڵ، کە موچەى هەفتانەکەى 200 هەزار پاوەندە، بەهۆى ئاستە بەرزەکەیەوە سەرنجى زۆربەى یانە گەورەکانى ئەوروپاى راکێشاوە، کە دیارترینیان ریاڵ مەدریدە، بەڵام یانەى بلوز دەیەوێت پارێزگارى لێ بکات.

محمد سلێمان
Top