مانچێستەر یونایتد لە رێگەی تویتەرەوە پەیامێك بۆ ریال مەدرید دەنێرێت

مانچێستەر یونایتد لە رێگەی تویتەرەوە پەیامێك بۆ ریال مەدرید دەنێرێت
دوای بردنەوەی لە یانەی یوڤینتۆس و بەدەستهێنانی نازناوی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەكتر، یانەی مانچستەر یونایتد پەیامێك ئاراستە دەكات.

یانەی ریال مەدرید توانی بۆ جاری (12) لەمێژوودا ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ، بەمەش تیپەكە رێككەوتێكی بۆ یاری جامی سوپەری ئەوروپی دانا.

لەدوای یارییەكە، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: ریال مەدرید.! لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپی بەیەكتر دەگەینەوە.

جێی باسە جامی سوپەری ئەوروپی لە (8)ی مانگی ئابی ئەم ساڵ لەنێوان پاڵەوانی جامی یۆرۆلیگ و پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ لە وڵاتی مەقدۆنیا ئەنجامدەدرێت.

محمد سلێمان

Top