ئاگاداری ئەنجامی كۆتایی یارییەکانی قۆناخی سێیەمی رۆلاند گارۆس بن
لەسەر ئاستی کوڕاندا مارین شیلیچی کڕواتی بە ئاسانی و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە ڤیلیسیانۆ لۆپێزی ئیسپانی بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتییەکە.
لە یارییەکەی دیکەشدا کایل ئێدمۆندی بەریتانی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە سێ کۆمەڵە بە کیڤن ئاندێرسۆنی یاریزانی ئەفریقای باشوور دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
فێرناندۆ ڤێرداسکۆی ئیسپانیش بەبێ بینینی هیچ زەحمەتییەک بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە لە پابلۆ کوێڤاسی ئۆروگوایی بردەوە و گەیشتە قۆناخی داهاتوو.
لەلایەن خۆشییەوە ئاندی مورای بەریتانی و پێشەنگی تێنسزانانی جیهان بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام شکستی بە خوان مارتن دیپۆترۆی ئەرجەنتینی هێنا.
لەسەر ئاستی کچانیشدا کارۆلین گارسیای فەرەنسی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە سو وی هسی تایوانی بردەوە و کارلا سوارێز ناڤارۆی ئیسپانیش بە دوو کۆمەڵەی بیبەرامبەر لە ئێلینا ڤیسنینای رووسی بردەوە.
ئاگنێشکا رادڤانسکای پۆڵەندیش بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بە ئالیێز کۆرنێی فەرەنسی دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
لەلایەن خۆیەوە سیمۆنا هالیپی رۆمانی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە داریا کێستکینای رووسی بردەوە وگەیشتە قۆناخی 16.
کارۆلین ڤۆزنیاکی دانیمارکیش بە زەحمەت و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە کاسرین بێلیسی ئەمریکی بردەوە.
محمد سلێمان
