بالۆتێلی لە لایەن روسیەكانەوە داواكراوە
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە یانەی زینیت سان پترسبێرگی روسی دەیەوێت لەهاوینی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری یانەی نیسی فەرەنسیدا ئەنجام بدات.
رۆژنامە ئیتاڵیەکە بڵاویکردووەتەوە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەوەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەی نیس ئیدارەی یانەی زینیت هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی سوپەر ماریۆ دەستپێکردووە.
بالۆتێلی لەوەرزی ئەمساڵدا 20 یاری بەدرێسی یانەی نیسەوە لەخولی فەرەنسادا ئەنجامداو تێیدا 15 گۆڵی تۆمارکرد.
محمد سلێمان
