ئاگنێشکای پۆڵەندی لە رۆلاند گارۆس بە سەركەوتووی خۆی گەیاندە قۆناغی سێیەم

ئاگنێشکای پۆڵەندی لە رۆلاند گارۆس بە سەركەوتووی خۆی گەیاندە قۆناغی سێیەم
ئاگنێشکا رادڤانسکای خانمە تێنسزانی پۆڵەندی بە بردنەوەی لە ڤان ئوتڤانکی بەلجیکی خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانێتی رۆلاند گارۆس.

یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی و هەردوولا رکابەریەکی بەهێزیان دەکرد بۆ بردنەوەی یارییەکە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئوتڤانک، خانمە پۆڵەندییەکەی تووشی شۆککرد و ئەم کۆمەڵەیەی بە زەحمەت و بە ئەنجامی حەوت شەش لێبردەوە.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، رادڤانسکا باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا سەپاند و ئەم کۆمەڵەیەی بە ئەنجامی شەش دوو بردەوە و بەدوای ئەویشدا لە کۆمەڵەی سێیەمدا بە ئەنجامی شەش سێ براوە بوو، بەم ئەنجامەش ئاگنێشکا یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییپێهێناو گەیشتە قۆناخی سێیەم.

محمد سلێمان
Top