یۆڤانتۆس ناوی یاریگاكەی دەگۆرێت

یۆڤانتۆس ناوی یاریگاكەی دەگۆرێت
رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە، یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت ناوی یاریگای یوڤینتۆس ئەرێنا بۆ ناوێكی دیكە بگۆرێت.

رۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە، یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ كۆمپانیایەكی بازرگانی گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی ناوی یاریگاكەی بگۆرێت.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: یۆڤانتۆس دەیەوێت لەبەرامبەر گۆرینی ناوی یاریگاكەی بۆ كۆمپانیایەكی بازرگانی سوود لە بڕە پارەیەكی زۆر وەربگرێت.

توتو سپۆرت ئەوەش دەڵێت: یۆڤانتۆس كە لە ساڵی (2011) یاریگا نوێیەكەی تەواوبوو، ناوەكەی كردە (یۆڤانتۆس ئەرێنا) بۆ ئەمەش دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو ناوەكەی بۆ ناوی كۆمپانیایەكی بازرگانی بگۆرێت.

محمد سلێمان

Top