جۆکۆڤیچ لە رۆڵاند گارۆس قۆناغی دووەمی بە سەركەوتووی تێپەراند

جۆکۆڤیچ لە رۆڵاند گارۆس قۆناغی دووەمی بە سەركەوتووی تێپەراند
نۆڤاک جۆکۆڤیچی تێنسزانی سربی بە بردنەوەیەکی ئاسان خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانێتی رۆلاند گارۆس.

لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا، جۆکۆ رووبەڕووی جواو سۆسای پۆرتوگالی بووەوە و یارییەکەی بە ئاسانی و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە بەرژەوەندی خۆیدا کۆتاییپێهێنا.

ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش یەک ، شەش چوار ، شەش سێ بوون.

جۆکۆ تەنیا جارێک ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە و ئەویش لە ساڵی 2016دا بوو، ئەمجارەش دەیەوێت بۆ جاری دووەم نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.

محمد سلێمان
Top