نادال لە رۆڵاند گارۆس قۆناغی دووەمی بە سەركەوتووی تێپەراند
نادال لە یارییەکەدا هیچ زەحمەتییەکی ئەوتۆی نەبینی و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا ماتادۆرە ئیسپانییەکە بە ئەنجامی شەش یەک براوە بوو، لە کۆمەڵەی دووەمدا، رۆبن هەوڵیدا بگەڕێتەوە نێو کەش و هەوای یارییەکە، بەڵام نادال هیچ دەرفەتێکی پێنەدا و ئەم کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی شەش چوار بردەوە، لە کۆمەڵەی سێیەمیشدا جارێکی دیکە رافا بە ئەنجامی شەش سێ بردنەوەی بە دەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە.
نادال پێشتر 9 جار ئەم پاڵەوانێتییەی بە دەستهێناوە و چاوی لەوەیە بۆ جاری 10مین ئەم نازناوە بەدەستبهێنێت.
محمد سلێمان
