ڤالڤێردی دەست بە گواستنەوەی یاریزانان دەكات و بەرگریكارێكیش وەك یەكەم یاریزان كردۆتە ئامانج
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، ڤالڤێردی لەیەکەم هەنگاویدا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکەری یانەی ریال سۆسیداد واژۆبکات بۆ بەهێزکردنی هێلی بەرگری یانەکەی.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ڤالڤێردی بەتواناکانی ئەو یاریزانە 26 ساڵە سەرسامە و دەیەوێت سوود لە تواناکانی ئەو وەربگرێت لە وەرزی داهاتوودا.
سەرچاوەکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، نرخی ئەو یاریزانە 32 ملیۆن یۆرۆییە، ئەو نرخەش نزیکی هەمان نرخە کە هاوینی رابردوو بارسێلۆنا ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکەری پێشووی یانەی لیۆنی پێ کڕی.

لە نیسانی 2016 ریال سۆسیداد گرێبەستی مارتینێزی تاوەکو هاوینی ساڵی 2021 نوێکردووەتەوە، لە وەرزی رابردووش یاریزانەکە بەشداری 40 یاریی یانەکەیدا کرد، 4 گۆڵی تۆمارکرد و 5 گۆڵیشی دروستکرد.
محمد سلێمان
