ڤینۆس ویلیامز لە رۆلاند گارۆس قۆناغی دووەمی بە سەركەوتووی تێپەراند

ڤینۆس ویلیامز لە رۆلاند گارۆس قۆناغی دووەمی بە سەركەوتووی تێپەراند
ڤینۆس ویلیامزی ئەمریکی خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی تێنسی رۆلاند گارۆس، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر کورومی نارای ژاپۆنی بەدەستهێنا.



هەردوو تێنسزانەکە لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکە لەسەر یاریگەی فیلیپ شاتریێی بەناوبانگ رووبەڕووی یەکبوونەوە و تێنسزانە ئەمریکییەکە توانیی بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بەئەنجامەکانی شەش سێ و شەش یەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایکردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە.

ڤینۆس ویلیامزی خوشکی سیرینا ویلیامز ئێستا لە پلەی دەیەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکەدایە و یەکێک لە پاڵێوراوەکانی بردنەوەی نازناوی ئەم ساڵی پاڵەوانێتییەکەیە.

محمد سلێمان
Top