بە فەرمی ... ئارسناڵ گرێبەستی فینگەری نوێكردەوە

بە فەرمی ... ئارسناڵ گرێبەستی فینگەری نوێكردەوە
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئارسیناڵ گرێبەستی ئارسین ڤینگەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەکەی تاوەکو دوو ساڵی دیکە نوێکردەوە و راهێنەرەکە لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی رایگەیاندووە، گرێبەستی راهێنەرە فەرەنسییەکە لەلایەن دەستەی کارگێری یانەی ئارسیناڵ تاوەکو ساڵی 2019 نوێکرایەوە و راهێنەرەکە بەو دوو ساڵەی لەگەڵ یانەکە دەبێت دەبێتە 23 ساڵ راهێنەرایەتی ئەو یانەیە ئینگلیزییە دەکات.



گرێبەستی ئێستای ڤینگەر لەگەڵ ئارسیناڵ ئەمڕۆ کۆتاییهات، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی یەکلایکەرەوە یانەکە بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی بۆ دوو ساڵی دیکەدا، لە کاتێکدا ئەم وەرزە ئارسیناڵ ئاستی وەک پێویست نەبوو و یانەکە بۆ یەکەمجار لەو کاتەوەی ڤینگەر بووەتە راهێنەری یانەکە بەشداری چامپیۆنزلیگ ناکات و چەندین جار و بەچەندین شێوازی جیاوازیش هاندەرانی یانەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان لە راهێنەرە فەرەنسییەکە کردووە.

بەپێی هەواڵی مێدیای بەریتانیا لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا یانە لەندەنییەکە پارەیەکی زۆر دەخاتە بەردەم ڤینگەر بۆ ئەوەی چەندین یاریزانی بەتوانا بباتە ریزەکانی یانەکە و بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزەوە بگەڕێتەوە نێو خول و پاڵەوانێتییەکان.

محمد سلێمان
Top