بە وێنە ... مێسی لە وڵاتی چینە

بە وێنە ... مێسی لە وڵاتی چینە
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی بەرشلۆنە كۆتایی بە گەشتەكەی هێنا لەشاری بەرشلۆنە و گەشتی وڵاتی چینی كرد.

میسی دوای بەدەستهێنانی جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ تیپەكەی كۆتایی بە ماوەی پشووەكەی هێنا و گەیشتە وڵاتی چین و دواتریش پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەكات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەبارەی هۆكاری گەشتكردنی میسی بۆ وڵاتی چین، نوسیویەتی: میسی بۆ كاری برەودان بە كاری بازرگانی چۆتە ئەو وڵاتە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: لەچەند رۆژی داهاتوو میسی گەشتی وڵاتی ئوسترالیا دەكات بۆ ئامادەبوون لەیاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل، كە ئەمەش یەكەم یاری تیپەكە دەبێت لەژێر سەرپەرشتی خۆرخێ سامپاولی.



محمد سلێمان
Top