رۆناڵدۆ لە بارەی یاری كۆتای چامپۆنزلیگ چەند لێدوانێكیدا

رۆناڵدۆ لە بارەی یاری كۆتای چامپۆنزلیگ چەند لێدوانێكیدا
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید باس لەیاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات كە بریارە شەممەی داهاتوو لە كاردیف بەرێوەبچێت.

رۆناڵدۆ لەدوای تەواوبوونی مەشقەكانی دوێنێی تیپەكەی لەبەردەم هۆكارەكانی راگەیاندن دەركەوت و وتی: لەسەرمان پێویستە كەسایەتی خۆمان لەیاریگا دیار بخەین و نیشان بدەین ئێمە باشترینین.

ئەو وتیشی: یوڤینتۆس تیپێكی گەورە و بەهێزە، بەڵام پێم وایە ئێمە باشترین، هەستێكم هەیە و دەتوانم بڵێم ئاستێكی بەرز لەیارییەكە پێشكەش دەكەین.

رۆناڵدۆ دەشڵێت: رۆژی شەممە هاندەران لەگەڵمان دەبن و هانمان دەدەن و رێگای سەركەوتنمان پێ نیشان دەدەن، هەلا مەدرید.

محمد سلێمان
Top