ئارسناڵ لەگەڵ فینگەر بۆ دوو ساڵی دیكە لەگەڵ یەك دەمێننەوە

ئارسناڵ لەگەڵ فینگەر بۆ دوو ساڵی دیكە لەگەڵ یەك دەمێننەوە
ئیدارەى یانەى ئارسناڵ بڕیاریدا بۆ دوو وەرزی تر گرێبەستی ئارسن ڤینگەری راهێنەر نوێ بکاتەوە.

پاش ئەو پشتگیرییە زۆرەى لەلایەن کەسایەتییە گەورەکانەوە بۆ ڤینگەر دەربردرا، ئیدارەى یانەى ئارسناڵ بڕیاریدا بەردەوام بن لەگەڵ راهێنەرە فەرەنسیەکەدا.

پێشتر بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە، ژمارەیەک لە هاندەرانی ئارسناڵ چونە سەر شەقامەکان و داواى دورخستنەوەى راهێنەریان کرد.

بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، ئیدارەى ئارسناڵ پێیوایە یانەکە لەسەر دەستی ڤینگەر جێگیری بەئاستیەوە دیارە و بۆیە بریاریداوە بۆ دوو ساڵ گرێبستەکەى نوێ بکاتەوە.

محمد سلێمان

Top