بایرن ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی چێڵسی دەكات
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە یانەی بایرن میونشن گواستنەوەی ویلیانی بەرازیلی و یاریزانی چێڵسییان کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت لەهاوینی ئەمساڵدا ئەو یاریزانە لەستامفۆرد بریدجەوە بۆ ئەلیانز ئەرینا بگوێزنەوە.
زەسەن بڵاویشیکردووتەوە ئەنچیلۆتی بەلەبەرچاو گرتنی چوونە پێشەوەی تەمەنی ریبیری و رۆبن دەیەوێت ویلیان بباتە ریزی یانەکەیەوە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش بایرن بەسودی یۆڤی دەستبەرداری دۆگلاس کۆستا دەبێت، هەربۆیە دەیانەوێت ویلیان بکەنە جێگرەوەی ئەو یاریزانە.

محمد سلێمان
