ئینێستا لە بارەی هاتنی راهێنەری نوێوە چەند لێدوانێكیدا

ئینێستا لە بارەی هاتنی راهێنەری نوێوە چەند لێدوانێكیدا
ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و كاپتنی یانەی بەرشلۆنە باس لە واژۆكردنی بۆند دەكات لەگەڵ ئەرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری نوێی تیپەكە.

ئینێستا لە لێدوانێكیدا بۆ ئێستگەی (ئۆندا سیرۆ)ی ئیسپانی وتی: من زانیاریم لەبارەی بۆندی راهێنەرەكە نەبوو، تا كاتی راگەیاندنی ناوی راهێنەری نوێ ئاگاداری بابەتەكە نەبووم.

ئەو تیشی: چەند جارێكی كەم قسەم لەگەڵ ڤالڤێری كردووە، كاری باشی كردووە هیوادارم سەركەوتووبێت و بە نازناوەكانمان بگەینێت.

كاپتنەكەی بەرشلۆنە ئەوەیشی وت: بینینێكی باشی هەیە، لەگەڵ ئەو تیپانەی كە مەشقی پێداون ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، پێم وایە مەشقدانەوەی بەرشلۆنە بۆ ئەو تاقیكردنەوەیەكی گەورەیە.

محمد سلێمان
Top