کوردێک پاڵەوانیەتیەکی جیھانی دەھێنێتە کوردستان
دوای یەکێتیە وەرزشیەکان ئەمجارە وەرزشکارە کوردەکانیش ھاتوونەتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ژمارەیەک پاڵەوانیەتی بھێنە شارەکانی کوردستان، یەکێک لەم وەرزشکارانە ئارام ساڵحی یاریزانی زۆرانبازی جیھانییە سەربەست بەنیازی ئەوەیە ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای ئەم یارییە بھێنێتە شاری ھەولێر بۆ ئەوەی پاڵەوانیەتیەک لە پایتەختی کوردستان ئەنجام بدات، لەبارەی ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکەش لەم بارەشەوە ئارام ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"حەز دەکەم کارێک بکەم بۆ داھاتووی خۆم و خزمەت کردنی کوردستان و شاری ھەولێرو بۆیە ھەوڵی ئەوەمداوە لە حکومەت و لەلایەن چەندین شوێنی تر بۆ ئەوەی بتوانم سپۆنسەرێک پەیدا بکەم بۆ ئەوەی پاڵەوانیەتیەک ئەنجام بدەین لە شاری ھەولێر و قسەم لەگەڵ چەندین دەزگا کردووە بۆ ئەوەی ھاوکارم بن بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیەتیە گەورە لەسەر ئاستی کوردستان بۆ یەکەمجارە پاڵەوانیەتیەکی وا مەزن لە پایتەخی کوردستان بەرێوە بچێت، گوتیشی " قسەم لەگەڵ چەندین پاڵەوانی بەناوبانگ کردووە لە کچان و لە پیاوان وەکو ئەمریکی و مالیزی و سەنگاپورە وروسیا ئامادەیان دەربریوە بۆ ئەوەی بتوانم شتێک بە شتێک بکەین بۆ وەرزشی کوردستان، لە بارەی ئەوەی کە چەند پارەی پێویستە ئەم پاڵەوانە کوردە گوتی" سەرجەم تێچووی پاڵەوانیەتیەکە تەنیا ١٥ ھەزار دۆلارە بۆیە داوامان لە وەرزی رۆشنبیری و چەندین شوێنی تر کردووە بۆ ئەوەی ئەم پاڵەوانیەتیە بەرێوەی ببیەن، ھیواداریشم ھەرچی زووە لەلایەنی بەرپرس وەڵامان بدەنەوە بۆ ئەوەی ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یەکمجار لە ھەولێر بکەینەوە و دڵنیاشم دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان دەبێت ، چونکە ئەم یارییە خاوەن ھەوادارێکی یەکجار زۆرە لەسەر ئاستی جیھان یەکەمجاریشە ئەم ھەموو پاڵەوانە جیھانییە دێنە کوردستان و دەبێتە خزمەتێکی باش بۆ کوردستان و ناساندنی زیاتری ئەم یارییەش.
کارزان کانەبی
