ساز ئامادە نییە پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق بکات

ساز ئامادە نییە پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق بکات
ساز ئامادە نییە پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق بکات
تیپی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی ھەولێر خاوەنی چەندین کچە پاریزانی بەتوانان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، ئەمساڵ یانەکە بە گوڕو تینێکی زیاتر ھاتۆتەوەنێو کێبرکێیەکان و گرنگی زیاتر بەسەرجەن تیپەکان دەدەن، تۆپی دەستی یانەکەش لە ئاستی کچان یەکێک دەبێت لەم تیپانە کە ئێستا سەرقالی ئامادەکارین، ساز فەرەیدون کچە یاریزانی تۆپی دەستی یانەی ھەولێر دوای بانگەشت کردنی لەلایەن دەستەی ڕاھێنەرانی ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراقی بۆ بەشداری کردن لە جامی ووڵاتانی ئاسیا کە بڕیارە لە دوای جەژنی رەمەزان یارییەکانی بەرێوە بچێت، بەڵام بەھۆی دەرھێنانی ناوی لە بەشداری کردنی لە پاڵەوانیەتیەک یاریزانی ناوبراو ئامادە نییە پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی عێراق بکات ،لە بارەی پەیوەندی نەکردنی بەھەڵبژاردەی عێراقیش ساز فەرەیدون بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ئەوە یەکەمین جار نییە بانگەشتی ھەڵبژاردەی عێراق دەکرێم چەندین جارە بانگەشت دەکرێم لەلایەن ستافی ڕاھێنەرانی ھەڵبژاردەی تۆپی دەستەوە ، بەڵام من خۆم حەزم نەکرد ئەمجارە پەیوەندییان پێوە بکەم،چونکە جاری ڕابردوو بۆ پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوە ناوی من بەر لە کۆتا رۆژی سەفەر ناوم دەرھاتبوو ھەر چەندە من کاپتنی تیپەکە بوویمە دوای ئەو ھەموو ماندوو بووینە نازانم بۆچی ناوی منیان دەرھێنابوو، ئەمجارەش لەلایەن ستافی ڕاھێنەرانەوە بانگەشت کرتوم بەفەرمی بۆ ئەوەی درێسی ووڵاتەکەم بپۆشم بەڵام من ئامادەنیمە یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراقەوە بکەم، گوتیشی" دەبێت یەکێتی تۆپی دەستی عێراقی بەفەرمی داوای لێبوردن بکات لەسەر ئەو کارەی لەبەرامبەر من ئەنجامدرا و ھیچ کەسێک ھەڵوێستی نەبوو بۆیە ھەر کاتێک بەفەرمی داوای لێبوردن کرا لەمن ئەوکات منیش بڕیار دەدەم کە بەشداری بکەن یاخود ناکەم، بەڵام ئێستا ئەوە ھەڵوێستی منە و بەھیچ شێوەیەک ئامادە نیمە بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە بکەم .
کارزان کانەبی
Top