پێشمەرگەی سلێمانی ھیوای لەدەست نەداوە

پێشمەرگەی سلێمانی ھیوای  لەدەست نەداوە
پێشمەرگەی سلێمانی ھیوای لەدەست نەداوە
دوای ئەوەی تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەکانی پاڵاوتن و ناوچەی باکوری و کوردستان لە خولی پلە یەکی عێراقی توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، بە کۆمەلێک یاریزانی گەنجی کورد توانی سەربکەوێت بۆ قۆناخی داھاتووی یارییەکانی خولەکە ئێستاش تیپەکە بەرنامە رێژی دەکات لە ئەگەری بڕیاردان بۆ گەیشتن بە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی لەم بارەشەوە ئەرسەلان جەلال ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی " ئێمە بەردەوامین لە ئەنجامدانی یەکە مەشقیەکانمان بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی باش بپێکین ئێستاش ئێمە خۆمان یەک لای نەکردۆتەوە بۆ گەیشتن بە خولی نایابی یانەکانی عێراقی کارگێری یانەکەمان لەگەڵ ستافی ڕاھێنەران کۆبوونەتەوە ئێمەیان سەرپشک کردووە بۆ ئەوەی ھەر کارێک بکەین بۆ ئەوەی جارێکی تر تیپەکە بگەینەوە خولی نایابی یانەکانی عێراقی ئیداری تیپەکەشمان دەیەوێت چۆن تیپەکانی باسکە و بالەمان لە خولی نایابی عێراقن بەھەمان شێوە تیپی تۆپی پێی یانەکەش بگاتە خولی نایابی عێراقی و ئامادەکاری ئەوەشمان تێدا بتوانێن کێبرکێ لەگەڵ یانە گەورەکانیش بکەین ، بۆیە ئێستا ئێمە سەیری ئەنجامی تیپەکەمان دەکەین بزانین یەکێتی تۆپی پێی عێراق چۆن تیپەکان رێکدەخات و شێوازی یارییەکان چۆن دەبێت ئەوکات ئێمەش داوا بڕیاری خۆمان دەدەین لەسەر ئەگەری بەسەرکەوتنمان یاخود تەنیا بەشداری کردنمان بۆیە ئێمە تاکو ئێستاش نامانەوێ پێشمەرگە ڕەنج بەخەسار بچی بۆیە دەمانەوێ ناوی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەلا ئاستی عێراق بدرەوشێتەوە ئەگەر بڕیاری ئەوەشماندا کەوا بۆ سەرکەوتن بچین بێگومان کۆمەلێک یاریزانی بەتوانا دەھێنینە ریزی یانەکەمان بۆ بەدەستھێنانی پلێتی سەرکەوتن و لە بارەی ھێنانی یاریزانەکانیش گوتی" بڕیاری ئەوەمانداوە سەرجەم یاریزانەکان کورد بێت و لە شارەکانی کوردستانیش دەھێنین پشت و پەنامان یاریزانانی کوردی کوردستان دەبێت.
کارزان کانەبی
Top