رۆناڵدۆ یاریزانی شایستەی ئەم وەرزەی تۆپی زێرینی دیاریكرد

رۆناڵدۆ یاریزانی شایستەی ئەم وەرزەی تۆپی زێرینی دیاریكرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 29 ئایاری 2017، رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری پێشووی ریال مه‌درید له‌ دیمانه‌یه‌كدا بۆ Fox Sportsـی ئیسپانیا، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لیۆنێل مێسی خۆشده‌وێت، به‌ڵام كریستیانۆ به‌ شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌زانێت.

رۆناڵدۆ كه‌ به‌ دیارده‌ تۆپی پێ ناسراوه‌، ده‌ڵێت: ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا یه‌ك یاریزان شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه‌، ئه‌ویش كریستیانۆیه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌موو شتێكی كردووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ده‌یان ریكۆردی تۆمار كردووه‌.

له‌ باره‌ی مێسی، رۆناڵدۆی به‌رازیلی ده‌ڵێت: لیۆنێل مێسیم، زۆر خۆشده‌وێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی تۆپ ده‌كه‌وێته‌ نێوان قاچه‌كانی زۆر سه‌رسامم ده‌كات و گۆڵی نایاب تۆمار ده‌كات، به‌ڵام نابێت ئامار و ده‌ستكه‌وته‌كانی دوو ساڵی رابردووی كریستیانۆ له‌بیر بكرێت.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه‌ 40 گۆڵی له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بۆ ریال مه‌درید تۆمار كرد، له‌ كاتێكدا مێسی 54 گۆڵی له‌ 52 یاری تۆمار كرد.

محمد سلێمان
Top