بە فەرمی ... بارسێلۆنا گرێبەستی تێرشتینگنی تا 2022 نوێ كردەوە
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویكردۆتەوە كە ئەمرۆ ئیدارەی یانەكە لەگەڵ مارك ئەندریا تێرشتینگن گۆڵپارێزی یانەكەی گەیشتنە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی گرڵپارێزە ئەڵمانیەكە.
ماوەی درێژكردنەوەی گرێبەستەكەش تا هاوینی 30ی مانگی 5ی ساڵی 2022ە، وە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە بری 180 ملیۆن یۆرۆیە، وە وابریاریشە سبەی سێشەممە لە بارەگای سەرەكی یانەی بارسێلۆنا نوێكردنەوەی گرێبەستەكە رابگەیەنرێت.
جێگای باسە تێرشتینگن لە هاوینی ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە كرد و وە وەك گۆڵپارێزی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ دەكرا، ئەم گۆڵپارێزە لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا كە لەگەڵ بولگرانایە توانیوەیەتی 9 نازناو لەگەڵ یانەكە بە دەست بهێنێت.
محمد سلێمان
