مۆرینهۆ مەرجێكی قورسی بۆ ریال مەدرید داناوە بۆ گواستنەوەی داڤید دی خیا
ماڵپەری (diario gol)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە، خۆزێ مۆرینهۆ ئامادە نییە دەستبەرداری گۆڵپارێزەكەی بێت تەنها بە مەرجی ئەوە نەبێت یاریزانێكی ئەو یانەیە بباتە ئۆڵدترافۆرد.
ماڵپەرەكە روونیشی كردەوە: مۆرینهۆ لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە تواناكانی دی خیا دەیەوێت بۆند لەگەڵ رافائێل ڤاران واژۆ بكات.
ریال مەدرید لە ئێستادا بەگرنگییەوە دەروانێتە تواناكانی دی خیا بەڵام بەم مەرجەی مۆرینهۆ رەنگە كێشە بخاتە نێو بۆندەكە چونكە زێدان ئامادە نییە بۆ هیچ یاریزانێك دەستبەرداری ڤاران بێت.
محمد سلێمان
