مان یونایتد ئارەزووی یاری نەكردنی بەیڵە لە یاری كۆتایی كاردیف

مان یونایتد ئارەزووی یاری نەكردنی بەیڵە لە یاری كۆتایی كاردیف
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە راھێنەرایەتی خۆسێ مۆرینهۆ دوای بە دەستهێنانی نازناوی یۆرۆپا لیگ و بەو ھۆیەشەوە بۆ وەرزی داھاتوو لە چامپیۆنس لیگ بەشداری دەکات بۆیە مۆرینیۆ دەیەوێت بە بەھێزیەکی زۆرەوە وەرزی داھاتو دەست پێبکات و ھەوڵەکانی بۆ کرینی چەندین یاریزان دەست پێکردووە.

مۆرینهۆ یەکێک لەو یاریزانانەی كە كردوویەتی بە ئامانج و دەیەوێ بیگوازێتەوە بۆ پێكهاتەكەی گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە، یانەی مانچستەر یونایتد پێی وایە ئەگەر زێدان لە یاری کۆتایی کاردیف کە شار و ووڵاتی گاریس بەیڵە یاری بەو یاریزانە نەکات و ناوی لە پێکھاتەی سەرەکی تیپەکەدا نەبێت ئەوا بێ شک دەتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە چونکە بەیڵ ھەمو ھیوا و ئامانجی ئەوەیە لە ووڵاتەکەی خۆی بەشداری ئەو یاریە بکات.

بەڵام لە لایەكی دیكەوە بە پێی خواستی ھاندەران و میدیاکانی مەدرید ھەموان ئیسکۆ بە باشتر دەزانن و بە یاریزانی سەرەکی دیاری دەکەن بۆیە ئەگەر زیدان بەیڵ لەسەر کورسی یەدەک دابنێت ئەوا ئەو یاریزانەی لەدەست دەردەچێت ئەگەر بە سەرەکیش یاری پێبکات ئەوا روبەروی رەخنەی زۆر توندی ھاندەران و میدیاکان دەبێتە بە تایبەت ئەگەر تیپەکەی بەرامبەر بە یۆڤانتۆس سەرکەوتن تۆمار نەکات و گاریس بەیڵ خۆشی ماوەی چەند رۆژێکە شەو و رۆژی خۆستۆتە سەر یەک تا بۆ یاری کۆتایی ئامادەبێت.

محمد سلێمان

Top