ئینتەر میلان بۆ گۆاستنەوەی ئەستێرەیەكی پێشووی ریال مەدرید لەسەر هێڵە

ئینتەر میلان بۆ گۆاستنەوەی ئەستێرەیەكی پێشووی ریال مەدرید لەسەر هێڵە
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی پێشووی یانەی ریال مەدرید و كە ئێستا یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمان دەكات.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی بڵاوی كردەوە، كارگێری یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت بۆندێكی گران بەها واژۆ بكات و دیماریای ئەرجەنتینی بگوازێتەوە یاریگای جیۆزێپی میاتزا.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئینتەرمیلان دەیەوێت هەلی تێوەگلانی دیماریا بە خۆدزینەوە لە باجدان بە حكومەتی فەرەنسا بقۆزێتەوە كە ئێستا یاریزانەكە دەخوازێت ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.

گۆڤارەكە ئەوەیشی روونكردۆتەوە: ئینتەرمیلان بۆ ئەم گواستنەوەیە ئامادەیە بڕی (50) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی پاریس سان جێرمان تا درێسی نیراتزۆری بپۆشێت.

جێی باسە كارگێری یانەی ئینتەرمیلان بەڵێنی بە هاندەران داوە لە وەرزی داهاتوو پێكهاتەیەكی تۆكمە ئامادە بكەن و ركابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی بكەن.



محمد سلێمان

Top