ڤینگەر مانەوە و یاخود رۆیشتنی لە ئاسناڵ راگەیاند
دوای ئەوەی شەوی رابردوو نازناوی جامی یەكێتی ئینگلیزی لەسەر حیسابی چێلسی بەدەست هێنا، ئێستا فشارەكان بۆ سەرە فینگەر كەم بۆتەوە، بەتایبەت ئەگەری هەبوو یاریگای ئیمارات جێبهێلێت.
پێگەی (SQUAWKA NEWS) لێدوانێكی فینگەری بڵاو كردۆتەوە ئاشكرای دەكات رۆژی سێ شەمەی داهاتوو لەگەڵ دەستەی كارگێری ئەرسناڵ كۆدەبێتەوە سەبارەت بەیەكلا كردنەوەی داهاتووی لەگەڵ یانە لەندەنیەكە.
فینگەر زیاتر دەڵێت: رۆژی چوار شەمە یاخود پێنچ شەمەی داهاتوو هەموو شتێك روون دەبێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە ئارسن فینگەر لە ساڵی (1997) مەشقی یانەی ئەرسناڵی وەرگرتوە، بەڵام لەوەرزی ئەمساڵ زۆرترین رەخنەی ئاراستە كرا، بەهۆی جێگیر نەبوونی ئاستی یانەكەی.
محمد سلێمان
