بەرێوەبەری كارەكانی ئیبراهیمۆڤیچ لە بارەی رۆیشتنی بۆ خولی ئەمریكی چەند لێدوانێكی دا

بەرێوەبەری كارەكانی ئیبراهیمۆڤیچ لە بارەی رۆیشتنی بۆ خولی ئەمریكی چەند لێدوانێكی دا
رایۆلا بەرێوەبەری كارەكانی ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد، لە بارەی رۆیشتنی یاریزانەكە بۆ خولی ئەمریكی یاخود خولی چینی رایگەیاند و دووپاتی كردەوە كە یاریزانە سویدیەكە بەردەوام دەبێت لە ئەوروپا.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە گرێبەستەكەی ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد كۆتایی پێدێت لە كۆتایی ئەم مانگە، وە رایۆلا گووتی: ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ ئیدارەی مانچێستەر یونایتد كۆدەبێتەوە بۆ ئەگەری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ وەرزی داهاتوو.

رایۆلا لە لێدوانێكی بۆ تۆری سكای سپۆرتی بەریتانی رایگەیاند: لە ئێستادا و هەر لە ئەوروپا چەندین یانە گرێبەستیان پێشكەش بە ئیبرار كردووە بۆ ئەوەی یاری بۆ بكات، رایۆلا زیاتر دەڵێت: سەرەرای ئەو ئاست بەرزیەی كە لە ماوەی رابردوو پێشكەشی كردووە بەڵام ئیبراهیمۆزیچ تەنها دەتوانێت بۆ یەك وەرزی تر یان بۆ دوو وەرزی تر بەم ئاست بەرزیەی بمێنێتەوە، وە من هەوڵ دەدەم لەگەڵ ئیدارەی مانچێستەر یونایتد كۆببمەوە بۆ ئەوەی یانەكە گرێبەستی یاریزانەكە درێژبكاتەوە.

شایەنی باسە ئیبراهیمۆزیچ یاری بۆ چەندین یانەی ئەوروپا كردووە و وە چەندین نازناویشی لەگەڵ یانەكان بە دەست هێناوە، ئەو یانانەی كە ئیبراهیمۆڤیچ یاریان بۆ كردووە (بارسێلۆنا و ئەیسی میلان و ئینتەر میلان و پاریس سان جێرمان و لە ئێستاشدا لە مانچێستەر یونایتد)ە.

محمد سلێمان
Top