سێڵتیك جامی سكۆتلەندای بەدەستهێنا
سێڵتیك بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێك لە ئەبردینی بردەوە كە گۆڵی دووەم و سەركەوتن تۆم رۆجیك لەخولەكی 92ی یاریەكەدا تۆماریكرد.
ئەو نازناوە بووە سێیەمین نازناوی سێڵتیك لەوەرزی ئەمساڵدا ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر نازناوی خولی سكۆتلەندا و جامی دەستەی یانە پیشەگەرەكانی بەدەستهێنابوو.
سێلتێك ژمارەیەكی گەورەی مێژوویی نوسیەوەو بووە یەكەمین یانە سێ نازناو بەدەستبهێنێت بەبێ ئەوەی لەهیچ یارییەكدا دووچاری شكست ببێت.
محمد سلێمان
