ئاگاداری كلاسیكۆی جامی سوپەری ئیسپانیا بن
بەپێی سیستەمی تۆپی پێی ئیسپانیا، هەموو ساڵێك پێش دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ، پاڵەوانی لالیگا و پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا لە دوو یاری چوون و هاتنی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەووی یەك دەبنەوە.
دوای ئەوەی ریال مەدرید خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا و بارسێلۆناش جامی شای ئیسپانیای بە دەستهێنا هەردوو یانە لەسەرەتای وەرزی نوێ بەیەك دەگەن.
وابریاریشە یاری چوون لە (12) یان (13)ی مانگی ئابی داهاتوو لەیاریگای كامپ نو بەرێوەدەچێت، یاری گەرانەوەش لە (15) یان (16)ی هەمان مانگ لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرێوەدەچێت.
محمد سلێمان
