ئینێستا هۆكاری دەستهێنانی یەك نازناو بۆ ئەم وەرزە ئاشكرا دەكات
ئینێستا لەدوای بردنەوەیان لە یانەی ئالاڤێس و بەدەستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەكتر گووتی: كاتێك ئەو نازناوانە بەدەست ناهێنیت كە پێشتر بەدەستت هێناوە ئەمەت بۆ دەردەكەوێت كە وەرزێكی باشت بەرێ نەكردووە.
ئەو وتیشی: لەسەرمان پێویستە یاری باش بكەین بۆ ئەوەی نازناو بەدەستبهێنین، لە وەرزی داهاتوو ئەو هەڵانە دووبارە نەكەینەوە كە لەم وەرزە ئەنجامماندا.
ئینێستا لەبارەی ماڵئاوایی كردنی ئەنریكی وتی: لەكاتێكی زۆر هەستیار پەیوەندی بە تیپەكەمان كرد لەكۆی (13) نازناو (9) نازناوی بۆ تیپەكەمان دەستەبەر كرد، پێم وایە ئەم راهێنەرە جێگای شانازی بوو بۆ ئێمە.
محمد سلێمان
