گۆڕەپان و مەیدانی پێشمەرگەی ئامادەن بۆ پاڵەوانیەتیەکان
تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە ھەردوو ئاستی کوڕان و کچان بەردەوام لە ئامادەکاریدان بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و کچان و کوڕانی یانەکەش لە زۆربەی ئاستەکان نوێنەرایەتی تیپەکانی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق دەکەن لە پاڵەوانیەتیەکانی ئاسیا و عەرەبی لە ئێستاشدا ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکە ئامادەکاری دەکەن لە ھەردوو ئاستی تازە پێگەیشتوان و پێشکەوتوان بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتی ئاسیا، لەم بارەشەوە زەردەشت رەفیق ڕاھێنەری تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکاریی تیپەکانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە بەردەوامی ھەیە چونکە ھەر ئاستێکمان لە تیپەکان لەگەڵ یاریزانەکان ڕاھێنەری خۆیان ئاسیا، ئێستا لە ئاستی کچان یاریزانانی ئێمە لە پاڵەوانیەتی ئیسلامین لە ووڵاتی ئازەرباینجان و لە ئاستی تازە پێگەیشتوانیش ھەریەک لە یاریزانانی ئێمە ئەحمەد وریا و مریەم عەبدول حەمید بەشداری دەکەن لە پاڵەوانیەتی ئاسیا لە ووڵاتی تایلەند کە بڕیارە لە ٢٥ی ئەم مانگە لە ووڵاتی تایلەند بەرێوە بچێت، جگە لەوەش تیپی پێشکەوتوانی ئێمە ژمارەیەک لە یاریزانانمان لە پاڵاوتنەکانی یاریزانان سەرکەوتون و بەشداری پاڵەوانیەتی ئاسیا دەکەن لە مانگی حەوتی داھاتوو، ئێستا بەردەوام تیپەکانی ئێمە ئامادەکاری پێویست دەکەن بۆ ئەوەی بتوانین باشترین یاریزان و تیپ درووست بکەین و ئەنجامان ھەبێت لە سەر ئاستی عێراق و دەرەوەش ھیچ گرفتێکمان نییە و یاریزانان رۆژانە سەرقاڵی مەشقەکانی خۆیانن.
٢٢-٥تازە پیشگەیشتوان کوران و کچان و پالەچوایەتی ئاسیا لە تایلەند ئەحمەد وریا ١٠کم رۆیشتن ، پالەوانیەیتی ، مریم عەبدولحمید عەبدولرحمان ئاسیا دواین عیراق دەست ،بۆ پیشکەتوان بۆ ئاسیا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئاسیا و عەرەب مانگی حەوت
کارزان کانەبی
