فوتساڵی ئافرەتانی ھەولێر دەست پێ دەکاتەوە

فوتساڵی ئافرەتانی ھەولێر دەست پێ دەکاتەوە

فوتساڵی ئافرەتانی ھەولێر دەست پێ دەکاتەوە
تیپی فوتساڵی کچانی یانەی ئافرەتانی ھەولێر دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی مەشقەکانی بەھۆی قەیرانی دارایی و خوێندنی یاریزانان ، کارگێری یانەکە بڕیاری داوە جارێکی تر تیپەکە بە شێوەیەکی تازە درووست بکاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش مەزن محەممەد وەکو ڕاھێنەری یانەکە دیاری کراوە بۆ سەرپەرشتی کرنی مەشقی یانەکە، لەم بارەشەوە مەزن محەممەد ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی ئافرەتانی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئافرەتانی ھەولێرو و بەشێک لە یاریزانان کۆبووینەوە بۆ قسە کردن لەسەر دواین کارەکانی تیپەکەمان، ھەرچەندە قەیرانی دارایی ھەیە و ژمارەیەک لە یاریزانانی تیپەکە ریزی یانەکەیان جێھێشتووە بۆیە من وەکو ڕاھێنەر دەست بەکار بوویمەوە، بۆیە بڕیارمانداوە لە دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەکان بە تیپێکی تەواو جیاواز و لاوەوە دەست بە مەشقەکان دەکەینەوە بۆ ئەوەی تیپێکی تازە درووست بکەین بە یاریزانە کۆنەکان و یاریزانی تازە بۆ ئەوەی پێکھاتەیەکی بەھێز درووست بکەینەوە بۆ بەشداری کردن لەپاڵەوانیەتیەکانی داھاتوو دەبینە تیپێکی بەھێز لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق.

کارزان کانەبی
Top