باشترین گۆڵپاریزەکەی کوردستان داوا کراوە

باشترین گۆڵپاریزەکەی کوردستان داوا کراوە
باشترین گۆڵپاریزەکەی کوردستان داوا کراوە
دوای ئەوەی ئەم وەرزە دیار جومعەی گۆڵپارێزی یانەی کەرکووک وخاوەنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز لە سەر ئاستی کوردستانی بەدەست ھێناو و توانی یانەکەشی بکاتە خاوەنی پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان بە ئاستە بەرزەکەی کە پێشکەشی کرد لەم وەرزەی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان، بۆیە لەئێستادا چەندین یانەی شارەکانی کوردستان و عێراق داوای گرێبەستیان لێ کردووە بۆ ئەوەی لە وەرزەکانی نوێ خولەکانی عێراق و کوردستان یاری بۆ تیپەکانیان بکات، لەم بارەشەوە دیار جومعە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەلێ لە چەندین یانە پێیان وتووە بۆ ئەوەی یاری یارییان بۆ بکەم، ھەرچەندە لە چەند یانەیەکی شاری بەغداد پێیان وتوومە بۆ ئەوەی یارییان بۆ بکەم، جگە لەوەش لە ناو یانەکانی شاری کەرکووکیش پێم گوتراوە بۆ یاری کردن، بەڵام ئێستا من چاوەڕوانی یارییەکانی قۆناخی داھاتووی خولی عێراقی دەکەم، ڕەنگە بۆ یەکێک لە یانەکان یاری بکەم، بەڵام تاکو ئێستا بەفەرمی ھیچ کارێکم نەکردووە لەگەڵ ھیچ یانەیەک بۆ ئەوەی بەلێنی ئەوەیان پێ بدەم کەوا یارییان بۆ دەکەم لە وەرزی نوێ، ئێستا تەنیا من چاوەڕوانی ئەوەم بزانم کارەکانی خۆم چی بەسەر دێت ئەوکات بڕیاری کۆتایی دەدەم، گوتیشی" حەزم دەکەم زیاتر گرنگی بە ئاست و ئەنجامی خۆم بدەم وەکو گۆڵپارێزێک ، چونکە بە شایستەیی نازناوی باشترین گۆڵپارێزی خولی کوردستانم بەدەستھێناوە ، ھەرچیەکم پێ برکێت بۆ باشترکردنی ئاست و توانای خۆم ئەنجامی دەدەم و ھەموو ھەولێکیش دەدەم لە داھاتوو بۆ ئەوەی لە خولی عێراقیش بتوانم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم.
کارزان کانەبی
Top