دواجار ماوەكەی ئیمری لەگەڵ سان جێرمان تەنها یەك وەرزی خەیاند

دواجار ماوەكەی ئیمری لەگەڵ سان جێرمان تەنها یەك وەرزی خەیاند
رۆژنامەی (لۆپاریسیان)ی فەرەنسی بڵاوی کردۆتەوە کە دوای تەنھا یەک وەرز لە ئەرکی راھێنانی یانەی پاریس سان جێرمان ئۆنای ئیمری لە ئەرکەکەی دورخرایەوە.

رۆژنامەکە نوسیویەتی لەدەست دانی نازناوی خولی فەرەنسا زیانێکی زۆری بە سەرۆکی یانەکە ناسر خڵێفی گەیاندووە و ئەو شکستە قورس و چاوەروان نەکراوەشی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان کە ئابڕوی تیپەکەی برد ھۆکارێکی تری دورخستنەوەی ئەو راھێنەرەیە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست رۆژنامەکەش کەوتووە خۆرخی خیسۆسی راھێنەری سپۆرتینگ لشبۆنەی پورتوگالی شوێنی ئیمری دەگرێتەوە.

محمد سلێمان
Top