سوارێز بەهۆی پێكانەوە دوو هەفتە لە یاریگاكان دادەبرێت
هەرچەندە سوارێز بەهۆی کەڵەکەبونی کارتە زەردەکانیەوە ناتوانێت بەرامبەر ئالاڤێس لە یاریی کۆتایی جامی شا یاریی بکات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری سەرجەم راهێنانەکانی بەرشەلۆنەی کردوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە سوارێز لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بەرامبەر ئیتاڵیاش ناتوانێت یاریی بکات و زوتر لە یاریزانەکانی هاوڕێی پشوەکانی دەستپێدەکات.
محمد سلێمان
