بە فەرمی ... سامپاولی ئەركی مەشقدانی هەڵبژاردەی ئارجانتینای گرتە دەست
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 27 ئایاری 2017، پێگەی فەرمی یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەکەیان لەگەل فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئارجێنتینا گەیشتنە رێکەوتن لەسەر وەرگرتنی ئەرکی راهێنەری تانگۆ لەلایەن راهێنەری پێشووی یانەکەیان، بێ ئەوەی ئارجێنتینایهكان هیچ برە پارەیەک بۆ هەڵوەشاندوەی گرێبەستی ئەو راهێنەر پێشکەش بە برپرسانی ئەندەلۆسی بکەن.
له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ئه‌م هه‌واڵه، پێگه‌ی ئۆڵێ ئارجێنتینا ده‌نووسێت: به هاتنی سامپاولی خه‌ونه‌كه‌ی مێسی هاته دی، به‌وپێیه‌ی لیۆ به‌و راهێنه‌ره سه‌رسامه و پێشتر داوای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا كرد بوو، بۆ رازیكردنی سامپاولی شه‌ڕی مان و نه‌مان بكه‌ن.
سامپاولی57 ساڵ لە 2002ـەوە دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و دواجاریش لە 2016 توانی ناسناوی کۆپا ئەمێریکا لەگەڵ چیلڵی بەدەست بێنێت.
محمد سلێمان
