کچانی ئافرۆدێت نازناوی پاڵەوانێتی یانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان دەستەبەرکرد

کچانی ئافرۆدێت نازناوی پاڵەوانێتی یانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان دەستەبەرکرد
تیپی کچانی بالەی یانەی ئافرۆدەیت نازناوی پاڵەوانێتی یانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان دەستەبەرکرد.

بەسەرپەرشتی یەکێتی بالەی سلێمانی پاڵەوانێتیەکی دۆستانە بۆ یانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری رێکخرا.

تیپی ئافرۆدێت لەپاڵەوانێتیەکەدا بە دوو تیپ بەشداری کردبوو، لەیاریی کۆتاییشدا یەکێک لەتیپەکانی بەرامبەر کچانی پێشمەرگەی سلێمانی کردو بەئەنجامی (3-2) گێم یارییەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

بەو ئەنجامی کچانی ئافرۆدێت بوونە پاڵەوانی خولەکە و کچانی پێشمەرگەی سلێمانی و سیروانی شارەزوور پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.

لای خۆشیەوە سەنگەر مستەفا راهێنەری بالەی ئافرۆدێت لەسەر رووپەری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سوپاسی سەرجەم یاریزانەکانی کردووە کە بەبێ بوونی موچە بەردەوامن و راشیگەیاندووە زۆرینەی کات بۆ گەشتەکانیان خۆیان خەرجییەکان دابین دەکەن و تەنانەت هۆڵێکی تایبەتیشیان نییە بۆ ئەنجامدانی مەشقەکانیان و لەهۆڵێکدا راهێنان دەکەن بەزستان پڕ لەئاوو بەهاوینیش گەرمایەکی زۆر تەنگیان پێهەڵدەچنێت.

محمد سلێمان
Top