ئەمرۆ لە یاری كۆتای جامی ئەڵمانیا بوروسیا دۆرتمۆند و ئینتراخت فرانکفۆرت بەیەك دەگەن

ئەمرۆ لە یاری كۆتای جامی ئەڵمانیا بوروسیا دۆرتمۆند و ئینتراخت فرانکفۆرت بەیەك دەگەن
وابریارە ئەمرۆ لە یاری كۆتایی جامی ئەڵمانیا یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت رووبەرووی یەك ببنەوە.

وابریاریشە یاریەكە لە کاتژمێر: 09:00ی ئەمشەو لە یاریگای ئۆڵۆمپی لەبەرلین هەردوو یانەی بروسیادۆرتمۆند و ئینتراخت فرانکفۆرت لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیادا بەیەک بگەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە سەرەتای دەستپێكی وەرزەوە بە پێكان دەستی پێكرد و توانی پلەی سێیەمی بۆندز لیگا دەستەبەر بكات و دەیەوێت بە دەستهێنانی جامی وڵاتەكەی كۆتایی بەم وەرزە بهێنێت.

هەروەها ئەم یاریەش بۆ یانەی فرانکفۆرت گرنگیەكی زیاتری هەیە و بەوپێیەی لەکاتی دەستەبەرکردنی نازناوەکەیدا بلیتی گەیشتن بە یۆرۆپا لیگی وەرزی داهاتوو بەدەستدەهێنێت، ئەوەش لەکاتێکدایە وەرزی ئەمساڵی خولی ئەڵمانیای لەپلەی 11دا کۆتایی پێهێناوە.

محمد سلێمان
Top