ئەمرۆ لە جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا و ئەڵاڤێس بەیەك دەگەن و ئێنریكیش دەیەوێت پێش ماڵئاوایی کردن نازناوێك بۆ بلاوگرانا بە دەست بهێنێت
وابریارە یاریەكە لە کاتژمێر: 10:30 خولەكی شەو بەکاتی کوردستان و لە یاریگای ڤێسنتی کالدیرۆن ئامێز بۆ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەلاڤێس دەکاتەوەو لەسەر ئەو یاریگایە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرێوەدەچێت.
بارسێلۆنا دەیەوێت بۆ سێیەم ساڵی یەک لەدوای یەک نازناوەکە دەستەبەر بکات و ئینریکی راهێنەریش دەیەوێت پێش ماڵئاوایی کردن دواین نازناو بۆ بلاوگرانا دەستەبەر بکات.
لەو یارییەدا لویس سوارێز بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات و پێدەچێت ئینریکی پشت بە پاکۆ ئەلکاسێر ببەستێت.
هاوکات لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆناش لەبەردەم ژمارەیەکی نوێدایەو ئەو یارییە دەبێتە یاریی ژمارە 700ی بۆ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی.
لەبەرامبەردا یانەی ئەلاڤێس دەیەوێت مێژوو تۆمار بکات و بۆ یەکەمین جار لەمێژوویدا نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.
محمد سلێمان
