ریال مەدرید لە گۆرانكاریەكانی یاریزانان دوو هێرشبەری لە دەست دەدات

ریال مەدرید لە گۆرانكاریەكانی یاریزانان دوو هێرشبەری لە دەست دەدات
یانەی ریال مەدرید پلانی داناوە بۆ وەرزی داهاتوو كێشەی هێڵی هێرشبردنی چارەسەر بكات و گۆرانگاری لە چەند یاریزانێك بكات.

ماڵپەری (fichajes) كە تایبەتە بەبڵاوكردنەوەی هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان پلانەكە ئاشكرا دەكات كە بە رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتا و ماریانۆ دیاز كۆتایی پێدێت.

ئەو ماڵپەرە نوسیویەتی: یانەی ریال مەدرید بە بۆندەكەی یانەی ئیسپانیۆل رازی بووە و دەیەوێت ماریانۆ دیاز بداتە یانەكە و بۆ ماوەی دوو وەرز بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئەو یانەیە بكات.

سەرچاوەكە دەڵێت: ریال مەدرید لەگەڵ یانەی میلان گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی مۆراتا بداتە ئەو یانە ئیتاڵییە و لە شوێنی یاریزانەكەش بۆند لەگەڵ كیلیان مباپی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی مۆناكۆ واژۆ بكات.



محمد سلێمان
Top