كارگێری یانەی مان یو بۆ گۆستنەوەی یاریزانان پارەیەكی زۆری بۆ مۆرینهۆی راهێنەری تەرخان كردووە
مۆرینهۆ لەدوای بردنەوەی نازناوی جامی یۆرۆلیگ كە هەفتەی رابردوو بە بردنەوەی لە یانەی ئەیاكس نازناوەكەی بەرزكردەوە لیستێكی دایە بەرێوەبەری وەرزشی تیپەكەی بۆ ئەوەی گۆرانكاری لە پێكهاتەكە بكات.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردەوە، خۆزێ مۆرینهۆ بڕی (340) ملیۆن یۆرۆی لەلایەن كارگێری یانەی مانچستەر یونایتد بۆ تەرخان كراوە بۆ ئەوەی بۆند لەگەل یاریزانان واژۆ بكات.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: یەكەم بۆندی مانیۆ لەم هاوینە واژۆكردنی بۆند دەبێت لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كە بڕەكەی دەگاتە (100) ملیۆن یۆرۆ.
دەیلی مەیل ئەوەیشی نوسیوە: مان یونایتد هەردوو یاریزانی یانەكانی بێرنلی و بەنفیكا (مایكل كین و ڤیكتۆر لیندولف) كردۆتە ئامانج كە نرخەكەیان دەگاتە (65) ملیۆن یۆرۆ.
محمد سلێمان
