بایرن هێرسبەرێكی تۆپچیەكانی هێناوەتە ئاریانز ئارێنا

بایرن هێرسبەرێكی تۆپچیەكانی هێناوەتە ئاریانز ئارێنا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی لەگەڵ ئەلێكسس سانچێزی هێرشبەری هەڵبژاردەی چیلی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئەنجامداوە.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە بایرن و سانچێز رێككەوتوون و هێرشبەرەكەی ئارسناڵ وەرزی داهاتوو درێسی یانە باڤارییەكە دەپۆشێت.

زەسەن ئاشكراشیكردووە دوابەدوای كۆتایی هاتنی جامی یەكێتی ئینگلتەرای نێوان ئارسناڵ و چێڵسی گرێبەستەكەی سانچێز ئاشكرا دەكرێت.

رۆژنامە بەریتانیەكە ئاشكراشیكردووە مووچەی هەفتانەی سانچێز 250 هەزار پاوەند دەبێت لە هەفتەیەكداو ئەو موچەیەشی بەبەرز و خەیاڵی وەسفكردووە.



محمد سلێمان
Top